Muhammet Kurşun
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
تاران – AA
لە ئێران 11 کەسی دیکە بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا Covid-19وە گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له‌و ولاته گیانیان له‌ده‌ستداوه گەیشتە 54 کەس و، ژمارەی توشبووانیش 978 کەس.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 11 كه‌سی دیكه به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، له دوێنێوه 385 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
جیهانپور باسی له‌وه كرد كه به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبۆته‌وه بۆ 54 كه‌س و، ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشتووه‌ته 978 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران جیهانپور، باسی له‌وه‌یش كرد كه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان له تاران، قوم، مه‌ركه‌زی و گیلان تۆماركراون.
جیهانپور ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه رووی له زیادبوون كردووه و به‌گشتی ره‌وش له پارێزگاكاندا جددیه و، داوای له هاووڵاتیانیش كرد گه‌شت نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی بۆ پارێزگاكانی گیلان و مازه‌نده‌ران.
هه‌روه‌ها کیانوش جیهانپور باسی له‌وه كرد كه 75 كه‌سیش له‌سه‌رتاسه‌ی وڵات كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.