İsmail Şen
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌لعەزیز- AA
به‌ڕێوه‌به‌ر له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌رنامه‌ی ژیانی ته‌ندروست و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی نهگوازراوهن، پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر رایگه‌یاند کە له توركیادا هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی ٤٢٠ هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌وه‌یش ٣٧٠ هه‌زاریان به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه‌یه كه گوازراوه نین.
پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر دوای به‌شداریكردنی له سێمپۆزسیۆمێكدا له ئه‌لعەزیز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه زیادبوونی مردنی ناوه‌خته له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی نهگوازراوهن بارێكی قورسی بۆ به‌رنامه‌ی ته‌ندروستیی دروستكردووهوه.
به‌ڕێوه‌به‌ر له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌رنامه‌ی ژیانی ته‌ندروست و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی نهگوازراوهن، پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر باسی له‌وه كرد كه نه‌خۆشییە نه‌گوازراوه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار، شه‌كره و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان ساڵانه ٦٩،٧ ملیار لیره تێچووی هه‌یه له ئابووری وڵات و گوتی: ''له جیهاندا ساڵانه ٦٠ ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ی واتا ٤٠ ملیۆنی به هۆی نه‌خۆشی نهگوازراوهن. هه‌موو ساڵێك له توركیا ٤٢٠ هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌وه‌یش ٣٧٠ هه‌زاری به هۆی نه‌خۆشی نهگوازرهوه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌شێكی زۆری ئه‌و مردنانه‌ش به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار، شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌كانی سییەکان و نه‌خۆشی شهكرهوهیه''.
پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌كاتێكدا له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان مردن به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌وه زیاتره له توركیا به هۆی شێرپه‌نجه‌وه زیاتره و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وه‌یش، رێژه‌ی به‌رزی جگهرهکێشانە.
به‌ڕێوه‌به‌ر له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌رنامه‌ی ژیانی ته‌ندروست و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی نهگوازراوهن، پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن كه‌س جگه‌ره‌كێشن، به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه په‌یوه‌ستن به جگه‌ره‌وه له ساڵێكدا حه‌وت ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه لانی زۆر هۆكاری هه‌شت رووداوی مردن شه‌شیان به هۆی جگه‌ره‌وه‌یه.
- ''توركیا سێیه‌م وڵاته له جیهاندا له‌سه‌ر ئاستی زۆرترین جگه‌ره‌كێشی تیایدا''
به‌ڕێوه‌به‌ر له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌رنامه‌ی ژیانی ته‌ندروست و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی نهگوازراوهن، پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر باسی له‌وه كرد كه له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایادا زۆرترین جگه‌ره ده‌كێشرێت توركیا له دوای ئیندۆنێزیا، به‌نگلادیشه‌وه دێت و ریزبه‌ندی سێیه‌می گرتووه و گوتی: ''كاتێک ته‌ماشای رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان ده‌كرێت له جیهاندا له‌سه‌دا ١٥-١٧ه، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له توركیا له ده‌وری له‌سه‌دا ٣٠-ه. پێویسته توركیاش وه‌ك وڵاتانی دیكه هه‌رچی زووه رێژه‌ی به‌كاربردنی توتن دابه‌زێنێت بۆ خوار له سه‌دا ٢٠، بۆ له‌سه‌دا ١٠ كه‌می بكاته‌وه. توركیا له ریزبه‌ندی زۆرترین جگهرهكێشاندایه. له وڵاته‌كه‌ماندا نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆن كه‌س جگه‌ره‌كێشن و ساڵانه نزیكه‌ی ١١٨ هه‌زار ٥٠٠ كه‌س به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه سه‌رچاوه‌كه‌ی جگه‌ره‌کێشانه''.
پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر باسی له‌وه كرد كه له ساڵانی رابردوودا هه‌نگاوی گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌دا، ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه لێدوانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه رایگه‌یاندبوو 'به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره هه‌میشه له رۆژه‌ڤماندایه و به لای ئێمه‌وه هێنده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرنگه' بووه خاڵی گرنگ. له‌به‌رئه‌وه پێویسته قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌كێشان له شوێنه داخراوه‌كاندا له شوێنه كراوهدیارهكانیشدا په‌یڕه‌وبكرێت''.
به‌ڕێوه‌به‌ر له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌رنامه‌ی ژیانی ته‌ندروست و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی نهگوازراوهن، پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر راشیگه‌یاند ''توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێگه‌ی به هاتنه ناوه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی نه‌دا بۆ وڵاته‌كه‌ی، به‌كارهێنانی ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌وانه‌ی هێنراون به‌شێكی زۆریان به رێگه‌ی قاچاغ هێنراون. له‌به‌رئه‌وه پێویسته رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه به قاچاغ هاورده ده‌كرێن. هه‌روه‌ها یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كان كافێتریای نێرگهلهكێشانه''.
- په‌یڕه‌وكردنی رەنگەکانی ترافیك لایت له كاتی له پاكهتنانی خۆراكدا
به‌ڕێوه‌به‌ر له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ به‌رنامه‌ی ژیانی ته‌ندروست و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی نهگوازراوهن، پرۆفیسۆر د. تۆكهر ئهرگودهر باسی له‌وه كرد كه یه‌كێك له خاڵه هه‌ستیار و سه‌ره‌كییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه نه‌گوازراوه‌كان خواردنی ته‌ندروست، خوێ، شه‌كر و رۆنی زه‌یته و گوتی:
''هه‌ندێک وڵات به دانانی باجی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی شه‌كریان تێدایه و غازین كۆمه‌ڵگه هان ده‌ده‌ن بۆ خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه په‌یڕه‌وكردنی ترافیكی هاتوچۆیه له كاتی له پاكهتنانی خواردندا. چه‌ند كارێك هه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستان له‌باره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات، له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا له‌سه‌ر پاكه‌تی خۆراك هێمای ره‌نگی ترافیكی هاتوچۆ وه‌ك سه‌وز، زه‌رد و سوور هه‌یه ئیدی پێویست ناكات كه ده‌چیت بۆ ماركێت نووسراوی بچووكی پشت پاكه‌ته‌كه بخوێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر هێمای سه‌وزی له‌سه‌ر بوو واتا به‌رهه‌مه‌كه خۆراكی ته‌ندروسته و ده‌توانن به ئاسووده‌یی ببیخۆیت. له زۆر وڵات‌دا رۆنی زه‌یت كه هۆكاری جه‌ڵته‌ی دڵه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ سفر یان به به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه كراوه. هه‌روه‌ها پێویسته له‌و شوێنه گشتیانه‌ی خه‌ڵك نانی لێده‌خۆن به‌كارهێنانی خوێ سنووردار بكرێت''.