Zana Natık Kerem
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٦٤٧ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، پێنج ھەزار و ٦٣٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ھەروەھا ٧٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٣٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ھەروەھا ٧٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەی شدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٦٤٧ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨٢٥ ھەزار و ٨٩ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٠ ھەزار و ١٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٥٩ ھەزار و ١٦٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥ ھەزار و ٦٣٩ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٩١٩ ھەزار و ٢٦٧ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.