Zana Natık Kerem
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی ٤١٥ ھەزار دۆزی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر راگەیاند.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق کە ٤١٥ ھەزار دۆزە و ھاتووە:
"ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون".
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٩١٩ ھەزار و ٢٦٧ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.