Emre Aytekin
09 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا لە هیندستان به‌رده‌وامه و له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣ هه‌زار و ٣٩٣ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣ هه‌زار و ٣٩٣ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، هه‌روه‌ها ٩١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، ٤٤ هه‌زار و ٤٥٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
دوای تێپه‌ڕینی ٥٦ رۆژ بۆ یه‌كه‌م جار ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌ی حاڵه تۆماركراوه‌كانی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌یش تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشار و بارگرانییه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستیی هیندستان دروست بووه.
به‌م جۆره لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٣٠ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار و ٩٥٠ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠٥ هەزار و ٩٣٩ کەس، هه‌روه‌ها ٢٩ ملیۆن و ٨٨٨ هه‌زار و ٢٨٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه
تا ئێستا نزیكه‌ی ٣٦٨ ملیۆن و ٩٩١ هه‌زار و ٢٢٢ دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رگیراوه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Worldometers هیندستان له ریزبەندی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه دایه كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوه و له ریزی سێیه‌می ئه‌و وڵاتهنهیشدایه كه به‌رزترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوه.