Safiye Karabacak
09 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2021
رامەڵڵا - AA
لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین، ھێزەکانی ئیسرائیل ھەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندانێکی فەڵەستینییەکان و بەو ھۆیەوە ١١ کەس برینداربوون.
لەو بارەیەوە مانگی سووری فەڵەستین، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ھێزەکانی ئیسڕائیل لە شارەدێی قوسڕا لە باشووری رۆژھەڵاتی نابلوس بە گوللەی پلاستیکی ١١ فەڵەستینییان بریندار کردوە و ٢٠ فەڵەستینی دیکەش کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازی فرمێسکڕێژەوە.
باس لەوەش کراوە کە لە شارەدێی بەیتا-ی باشووری نابلوس شەش کەس کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازی فرمێسکڕێژەوە و لە ئێستادا چارەسەریان بەردەوامە.
پێشتریش لە سێی تەمووزدا و لە شارەدێی قوسڕا، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی فەڵەستینی بەھۆی گوللەی ھێزەکانی ئیسرائیل-ەوە گیانی لەدەستدا، تا ئێستاش ھێزەکانی ئیسرائیل تەرمەکەیان رادەستی خێزانەکەی نەکردوەتەوە.