Fakhradin Ibrahim Mohammad
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٦٤٥ کەس چاکبوونەتەوە و سێ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٠٨ کەس، ١٥٤ لە هەولێر، ٧٧ لە دهۆک، ٤٦ لە گەرمیان و چوار کەس لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە ڕاپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٤٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٢٨٣ کەس، ٢٠١ لە دهۆک، ١١٨ لە سلێمانی، ١٧ لە هەڵەبجە، ١٥ لە گەرمیان و ١٠ کەسیش لە راپەڕین.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و لە هەریەک لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی یەک كهس و لە ئیدارەی راپەڕینیش یەک کەس گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٨٦٥ هەزار و ٦٦٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٦٩ هەزار و ٤٥٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٢٦٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٥١ هەزار و ٧١٤ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و نۆ هەزار و ٤٧١ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.