Dildar Baykan Atalay
25 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2022
واشنتۆن - AA
دووبارە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا کە بۆ هاوسەری جۆ بایدن ئەنجامدرا، پۆزەتیڤ دەرچوو.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی جیل بایدن بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "ئەنجامی ئەو پشکنینەی کۆرۆنا کە ئەمڕۆ بۆ جیل بایدن ئەنجامدرا، دووبارە پۆزەتیڤ بووەوە".
لە بەیاننامەکەدا لە کاتێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەئێستادا، نیشانەکانی پەتاکە لە جیل بایدن دەرنەکەوتەوە و كەرەنتینەکردنەکەی لە ویلایەتی دێلاوێر بەردەوام دەبێت، باس لەوەش کراوە کە ئەنجامی پشکنینی جۆ بایدن بە "نێگەتیڤ" تۆمارکراوە.
پێشتر راگەیەندرابوو کە جیل بایدن لە ١٦ی ئابدا، تووشی پەتای کۆرۆنا هاتووە.
هەروەها مانگی رابردوو سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن لەکاتێدا پەتای کۆرۆنای تێپەڕاندبوو، بەڵام دوای چەند رۆژێك دووبارە پشكنینەكەی "پۆزەتیڤ" دەرچوو و بۆ جاری دووەم كەرەنتینە کرایەوە.