Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات و ھاتووە:
"ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون".
لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتبووە عێراق.
تا ئێستا، یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار و ٢٧٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.