Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ٦٧٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١٠ هەزار و ١٧٢ پشکنین، دهرهنجام هەزار و ٦٧٩ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٥٧٦ حاڵەت، سلێمانی ٨٠٤ حاڵەت، دھۆک ١٨١ حاڵهت، ههڵهبجه ٤٢ حاڵهت و له گهرمیان ٧٦ حاڵەت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵهت له پارێزگای ههولێر، شهش حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، پێنج حاڵهت له پارێزگای دهۆك و دوو حاڵەت لە راپهڕین.
وەزارەتی تەندروستی لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٢٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٠١ ھەزار و ١٤ حاڵەت و لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٤٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.