Heman Hussein Yaseen
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون بەجۆرێک کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٢٦ تووشبوو، ٥٧ لە سلێمانی، ٢٠ لە ھەولێر.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٠٧ کەس، ١٣٠ کەس لە هەولێر، ٩٧ کەس لە دهۆک، ٢٨ لە گەرمیان، دوو کەس لە راپەرین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، کە سێ کەسیان لە سلێمانی، چوار کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە دهۆک، یەک کەسیش لە هەولێر بووە.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٣٢ ھەزار و ٩١٩ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ١٧٩ ھەزار و ٣٧٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٦٨ ھەزار و ١٩٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و شەش ھەزار و ٧٨٤ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، ھەروەھا تا ئێستا چوار ھەزار و ٤٠٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.