Sarmand Hameed
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايی سه‌ركه‌وتنى له ئيبراهيم ره‌ئيسى كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێ هەینیدا، به سه‌ركۆمارى نوێی ئێران هه‌ڵبژێردرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له نامه‌يه‌كدا كه به‌و بۆنه‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ئاراسته‌ى ئیبراهیم ره‌ئيسى كردووه، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، هيواى خواستووه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى رەئیسیدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتی باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.