Heman Hussein Yaseen
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی سێ هەزار و ١١٣ پشکنین، دهرهنجام ٤٠١ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٥٣ حاڵەت، دھۆک ٣١٩ حاڵهت و گهرمیان ٢٩ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە شهش حاڵهت له پارێزگای ههولێر، حهوت حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، پێنج حاڵهت له پارێزگای دهۆك و یهك حاڵهتیش له گهرمیان بووه.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٥٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٤٣ ھەزار و ٦٣١ حاڵەت و لەو ژمارەیەش شهش ھەزار و ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.