Zana Natık Kerem
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە ١٠ پارێزگا، رادەگەیەنیین.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆمیسۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە پارێزگاکانی دیالە، دیوانییە، موسەننا، میسان، واست، دھۆک، سەڵاحەددین، کەربەلا، نەجەف و ھەولێر رادەگەیەنێت.
جەلیل عەدنان گوتیشی: "ئەم ئەنجامە بەراییانە بە داتا لە رێگای گواستنەوەی فلاشمیمۆری و سندوقەکانی دەنگدان، بەدەست بە کۆمیسیۆن گەیشتوون".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جەلیل عەدنان باسی لەوەش کرد، ئەو سندوقانەی دەنگدان کە کێشەیان تیایدا روویداوە سبەی سێشەممە، دەگوزارێنەوە نووسینگەی نیشتمانیی.