Heman Hussein Yaseen
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٣٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیهندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شهش هەزار و ٧٣٢ پشکنین، ٦٣٤ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:له دھۆک ٤٧٢ حاڵهت، سلێمانی ٧٩ حاڵەت، لە ھەولێر ٥١ حاڵەت، و له راپهڕین ٣٢ حاڵەت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە حهوت حاڵهت له پارێزگای ههولێر، چوار حاڵهت له پارێزگای سلێمانی و، دوو حاڵهت له پارێزگای دهۆك بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤١٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣١٧ ھەزار و ٥٦٧ حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٦٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.