Zana Natık Kerem
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق بڵاوی كردهوه، بەهۆی تەقینەوەکەی ناوەڕاستی بەغدا، سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەیش برینداربوو .
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو تەقینەوەیە بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ لە بنکەیەکی مەشق و راھێنانی سەربازیی لە ناوچەی باب موعەزەم ناوەڕاستی بەغدا روویدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "تەقینەوەکە بەھۆی نارنجۆکێكهوه روویداوە کە بەدەست بە سەربازێکەوە بووە".
بەپێی راگەیەندراوەکە بە ھۆی تەقینەوەکەوە، سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەیش بریندار بووه.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندبوو، نارنجۆکێک لە بنکەیەکی مەشق و راھێناندا لە ناوچەی باب موعەزەم ناوەڕاستی بەغدا، تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا سەربازیک کوژراوە و یەکێکی دیکەیش بریندار بووه.