Ramal Abdullah Mahmood
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
مەئریب – AA
یونیسێف رایگەیاند کە لە ٢٧ی نیسانەوە تاکو ئێستا لە کۆی ٦٣٦ هەزار حاڵەتی گومانکردن بە تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە ١٥٠ هەزار منداڵی تەمەن خوار پێنج ساڵیدا تۆمار کراوە".
سندوقی هاریکاری منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، لە کۆی ئەو ٦٣٦ هەزار حاڵەتەی بە گومانی نەخۆشی کۆلێرالە ٢٧ی نیسانەوە تاکو ئێستا تۆمارکراون، ١٥٠ هەزار حاڵەتیان لە منداڵانی خوار پێنج ساڵیدا بوون.
راگەیەنراوەکەی یونیسێف ئاماژەی بەوە داوە لە ٢٧ی نیسانەوە تاکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە دوو هەزار و ٦٢ کەس. هەروەها نزیکەی ٤٠ هەزار کەسی خۆبەخش لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا چارەسەری پزیشکیان بۆ ٢٥٠ هەزار منداڵ و بەساڵاچوو کردووە و لە سکچوون رزگاریان کردوون.
به هۆی شهڕی ناوخۆ له یهمهن كه ماوهی دووساڵه درێژهی ههیه، نزیكهی سێ ملیۆن كهس له ناوخۆی ئهو وڵاته ئاواره و دهربهدهربوون و به هۆی نهبوونی ئاوی پاك و كۆنهكردنهوهی خۆڵ و خاشاكیانهوه رۆژ لهدوای رۆژ زیاتر دووچاری مهترسی تووشبوون به پهتای كۆلێرا دهبن.