Heman Hussein Yaseen
10 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.
بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی پەتای تای خوێنبەربوون لە ھەولێر تۆمار کرا کە تووشبووەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری ھەولێرە.
ئاماژە بەوەشداوە کە تووشبووەکە لەئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە
حەوتی ئەم مانگە بەڕێوەبەری گشیتی تەندروستی ھەولێر، دکتۆر دلۆڤان محەمەد رايگەیاند، حاڵەتێکی گوماناویی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر ھەیە کە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و شەش مانگە و خەڵکی بەغدایە.
سەبارەت بە حاڵەتە گوماناوییەکەش، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر بڵاوی کردەوە کە بەپێی ئەنجامی پشکنینی حاڵەتە گوماناوییەکە دەرکەوتووە کە تووشی پەتاکە نەبووە.