10 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2022
دهۆك - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان لە پارێزگای دهۆک، جه‌عفه‌ر سمۆ به ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند "زیاتر له‌سەدا ٧٥ی ئاواره‌كانی شنگال له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ژیانیان به‌سه‌رده‌به‌ن و له‌به‌ر نه‌بوونی ئاسایش له شنگال، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه".
جه‌عفه‌ر سمۆ بوونی "هێزی ناشه‌رعی له قه‌زای شنگال" به له‌مپه‌ر زانی بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال و گوتی: "ئێمه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ین، زۆربه‌ی ئاواره‌كان ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه شنگال له‌به‌ر بوونی هێزی ناشه‌رعی له‌ناو شاره‌كه‌دا، ئاواره‌كان ئاماده‌ییان تێدایه به‌رگه‌ی گه‌رمای هاوین و ساردی زستان بگرن، به‌س نه‌چنه‌وه شنگال كه هێزی چه‌كداری توندڕه‌وی تێدان و به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئه‌و هێزانه ناده‌ستوورین".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان لە پارێزگای دهۆک دەشڵێت "ساڵی رابردوو رێككه‌وتنێك له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ واژوو كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌ك خاڵی لێ جێبه‌جێ نهكڕا".
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا، ٢٧ کەمپی ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای دهۆک هەبوون و تاوه‌كو ئێستا ٢١یان ماون کە پێنجیان کەمپی پەنابەرانن و ١٦یشیان تایبەتن بە ئاوارەکانی شنگال.
جه‌عفه‌ر سمۆ گوتی: "ئه‌و ئاوارانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال-یش كه له‌سەدا ٢٥ی پێكدێن، په‌شێمانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه كوشتن هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه نه‌بینرێت و ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئاواره‌كان ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شنگال له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه حكوومه‌تی عێراقه".
بەگوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان لە دهۆک، جه‌عفه‌ر سمۆ ئه‌و جینۆسایده‌ی داعش له سالی ٢٠١٤ دژبه ئێزدییه‌كان ئه‌نجامی داوه بۆته هۆی رۆیشتنی ١٠٠ هه‌زار ئێزدی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
جه‌عفه‌ر سمۆ داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد كه شنگال-یش وه‌كو قه‌زایه‌كی عێراقی ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه خه‌ڵكی شنگال زۆر ناخۆشییان دیوه و گوتی:
"ئێمه ئه‌و هه‌سته‌مان لا دروستبووه كه شنگال وه‌كو قه‌زایه‌كی عێراقی ره‌فتاری له گه‌ڵدا ناكرێت، نه به‌س له رووی ئه‌منییه‌وه كه بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵوزه و كوشتنی تێدا هه‌یه، له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه (ئاو و كاره‌با) هیچیان بۆ نه‌كراوه، بۆیه خه‌ڵك بێ ئۆمێد بووه له حكوومه‌تی عێراق، زۆرێك له‌و قه‌زایانه‌ی كه كه‌وتبوونه ده‌ستی داعش و دووباره ئازاد كران بارودۆخیان ئێستا زۆر باشه، به‌ته‌نها شنگال نه‌بێت كه بارۆدخهكهی ناجێگیره. ئه‌گه‌ر عێراق پلانێكی تایبه‌تی بۆ شنگال هه‌یه كه بیه‌وێت دۆخی شنگال تێكبدات ئێمه وه‌ك ئێزدی هه‌ست به غه‌در ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌مانه پلانی ژههركراویان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا بۆچی نه ته‌نها دۆخی شنگال-یان به ئه‌مڕۆیان گه‌یاندووه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق پلانێكی تایبه‌ت بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌م هێزه ناشه‌رعییانه دانه‌نێت دۆخی خه‌ڵكی شنگال خرابتر ده‌بێت".
رۆژی سێی ئابی ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، پەلاماری سنووری قەزای شنگال-یان دا و بەهۆیەوە هەزاران هاووڵاتیی ئێزدی كوژران و هەزارانی دیكەش ئاوارەبوون و ژمارەیەكی زۆریش لە كچان و ژنانی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنران و وەك كەنیزەك و سەبایە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرا.
پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە سێی نائاسایی خۆیدا لە سێی ئابی ٢٠١٩، رۆژی سێی ئابی هەموو ساڵێکی بەڕۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دیاریی كرد.