Aybüke İnal
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی ھێرشی یەپەگە/پەکەکە لە رێگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە بۆ سەر ھاووڵاتییانی سڤیل لە ناوچەی پیشەسازی گرێ سپی، سێ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەیش برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ داعش و به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل. تیرۆریستانی منداڵكوژ ئه‌مڕۆ له كاتێكدا هاووڵاتییانی سڤیل له سه‌ر كاره‌كانیان بوون له رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناوچەی پیشەسازی گرێ سپی".
له تویته‌كه‌دا هاتووه: "بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی ھێرشه‌كه‌دا سێ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەیش برینداربوون".