Ömer Erdem
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
خه‌رتووم – AA
به‌هۆی روودانی لافاو له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا ٧٠ كه‌س له کۆماری باشووری سوودان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جێگری فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی بۆما، جۆن ئابۆلا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به‌هۆی لافاوه‌وه له مانگی رابردووه‌وه تاكو ئێستا ٧٠ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه. نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار كه‌سیش پێویستییان به هاوكاری مرۆییه.
سه‌رۆكی کۆماری باشووری سوودان، سالڤا كییر مایادریت مانگی رابردوو دۆخی له‌ناكاوی له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی له مانگی رابردووه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه به‌شێكی زۆری باشووری سوودان كه‌وتبووه ژێر ئاو.