Salih Bilici
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
سعوودیە رایگەیاند کە رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە ئەنجامی شەڕ و لێکدانی نێو کونسڵخانە گیانی لەدەستداوە.
سعوودیە رایگەیاند کە رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە ئەنجامی شەڕ و لێکدانی نێو کونسڵخانە گیانی لەدەستداوە.
سعوودیە رایگەیاند کە ١٨ ھاووڵاتی سعوودی لەبارەی رووداوی گیانلەدەستدانی جەمال خاشقچی لە کونسڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ دەستگیر کراون.
بەپێی بڕیارنامەی شانشینی سعوودیە، جێگری سەرۆکی ھەواڵگریی گشتی سعوودیە، ئەحمەد عەسیری لە کارەکەی دوورخرایەوە.
شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان سەرپەرشتی ئەو کۆمیتەیەی وەزارەت دەکات کە بڕیارە بەمەبەستی دووبارە پێکھێنانەوەی سەرۆکایەتی ھەواڵگریی گشتی سعوودیە پێکبھێنرێت.
سعوودیە رایگەیاند کە پێدانی زانیاری لەسەر کەسانی گومانلێکراو لەلایەن بەرپرسانی تورکیا، ھاوکار بووە لە ئاشکراکردنی رووداوەکە.
بەمەبەستی دووبارە پێکھێنانەوەی سەرۆکایەتی ھەواڵگریی گشتی سعوودیە، بڕیاری پێکھێنانی کۆمیتەیەکی وەزارەت دەرکرا.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتەرێس رایگەیاند کە زۆر خەمبارە بە گیانلەدەستدانی جەمال خاشقچی و بانگھێشتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا، شەفاف و فراوانی کرد.
کۆشکی سپی: "خەمباین بەوەی گیانلەدەستدانی بەرێز خاشقچی پشتڕاست کرایەوە. سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و دەستگیرانەکەی و خۆشەویستانی خاشقچی دەکەین".