Ruslan Rehimov
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
باكۆ – AA
راوێژكاری سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، حیكمه‌ت حاجیێڤ رایگه‌یاند كه مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كانی گوندی مه‌رمه‌ر له پارێزگای گوبادڵی كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیر كرابوو كراوه‌ته ته‌ویله‌ی به‌راز.
حاجیێڤ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی دیمه‌نی گوندی مه‌رمه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه ئازاد كرا.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كانی گونده‌كه وه‌ك وێرانه‌یان لێ هاتووه و كراونه‌ته ته‌ویله‌ی به‌راز.
حاجیێڤ تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنان و پشتگوێخستنی ئه‌م مزگه‌وته كه له سه‌ده‌ی ١٨ دروست كراوه، نیشانده‌ری بێڕێزی ئه‌رمینیایه به مزگه‌وت و داوای كرد یونسكۆ، رێكخراوی كلتور و زانست و په‌ردوه‌رده‌ی ئیسلامی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌رمینیا بكه‌ن.