Emre Aytekin,Abdullah Abdulmanaf Shukur
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا کە یەکێکە لەو ویلایەتە ھەرە ھەستیارەکان لە یەکلایکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا، بە پێش کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ کەوت.
بەپێی ئەو ھەواڵەی لە واشنتۆن پۆست بڵاوکراوەتەوە، لەسەدا ٩٥ی دەنگەکانی ویلایەتی پەنسیلڤانیا جیا کراونەتەوە و تیایدا بایدن سێ ملیۆن و ٢٩٥ ھەزار و ٣٠٤ دەنگی بەدەسھێناوە و لە بەرامبەردا ترەمپ سێ ملیۆن و ٢٨٩ ھەزار و ٧١٧ دەنگی بەدەستھێناوە.
تا ئێستا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا بەردەوامی ھەیە.
دیموکراتەکان لەوەو پێش لە ویلایەتی جۆرجیاش بە پێش کۆمارییەکان کەوتبوونەوە.
سەرەڕای ئەوەی دوو رۆژ بەسەر دەستپێکی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا تێپەڕیوە بەڵام تا ئێستا کاندیدی براوە یەکلایی نەکراوەتەوە.