Hakan Çopur
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
واشنتۆن - AA
لە نزیک باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئۆتۆمبیلێک لە جۆری پیکاب کە گومانی ئهوهی لێ دهكرا بۆمبی بۆمبی تێدا بێت، بووه هۆی ئهوهی هێزهكانی پۆلیس بكهونه حاڵهتی ئامادەباشییەوە و باڵەخانەکانی دەوروبەر چۆڵ بكرێن.
بەپێی ئەو راگهیهندراوهی کە پۆلیسی کۆنگرێسی ئەمریکا لە تویتەر بڵاوی کردووهتەوە، هێزهكانیان بەھۆی جێھێشتنی ئۆتۆمبیلێک لە جۆری پیکاب لە نزیک کتێبخانەی کۆنگرێس کەوتوونهته ئامادەباشییەوە.
ھێزە ئەمنییەکان بە ھۆی گومانی بوونی ماددەی تهقینهوه لە نێو ئۆتۆمبیلەکەدا، بەپەلە گەیشتوونهته شوێنی رووداوەکە و به ھۆکاری ئەمنیی باڵەخانەکانی چواردەوریان چۆڵ کردووه.
ژمارهیهك پۆلیسی کۆنگرێس کە نەیانویستووه ناویان ئاشکرابکرێت و لێدوانیان بۆ ئاژانسی ھەواڵی ئاسۆشیهیتد پرێس داوه، ئاماژەیان بەوە کردووه کە لە ئێستادا کارەکان له بارهی بوون یان نەبوونی تەقەمەنی لە ناو ئۆتۆمبیلەکە بەردەوامە.
وا چاوەڕوان دەکرێت پۆلیس کە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێ کردووە، لە چهند کاتژمێری داھاتوودا روونکردنەوە له بارهی رووداوهكه بڵاو بكهنهوه.