Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس خۆشحاڵی خۆیانی راگه‌یاند به پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا.
مۆرگان ئۆرتاگوس له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا خۆشحاڵه به رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی سووریا و لیژنه‌ی دانوستانه‌كانی سووریا بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا وه‌ك ئه‌وه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگه‌یاندووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هێشتا هه‌نگاوگه‌لێك ماون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی سووریا به رێگای سیاسیی چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و رێكکهوتنهشی به یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌مه ده‌زانێت و نووسیوویه‌تی "سوپاسی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، توركیا، رووسیا و ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌ین كه رۆڵیان گێڕاوه له‌مه‌دا. به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی پێدێرسۆن و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بە ئامانجی گه‌یشتن به قۆناغێكی سیاسیی له سووریا. بۆ بره‌ودان به ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كان له سووریا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه. ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د داواكاری گه‌لی سووریا په‌سه‌ند بكات كه ده‌یانه‌وێت له ئاشتیدا بژین و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك نه‌كات به برسیكردن، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و ئه‌شكه‌نجه‌دان. هه‌روه‌ها ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی كۆتایی بهێنن به هێرشه تۆقێنهرهكانیان بۆسه‌ر هاووڵاتییانی بێگوناهـ له ئیدلب".