Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داڤید هالی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یه‌وه سه‌باره‌ت به كوشتنی جه‌مال خاشقجی، رایگه‌یاند: "له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی جدی وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی ژماره‌یه‌ك (له به‌رپرسانی سعوودی) و هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی سزاكان به پێی یاسای ماگنیستكی ده‌گرینه به‌ر".
له میانی به‌شداریكردن له پانێلێكی ئه‌نستیتوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن هالی له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی-یه‌وه گوتی به ئاماژه‌دان به گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ و چاودێریكردنی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه واشنتۆن هه‌ستیاره".
داوامان له سعوودییه‌كان كردووه راستییه‌كان بخه‌نه روو و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره دهستبهسهربكهن. تا ئێستا ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی باشمان بینیوون به‌ڵام ده‌بێت كاری زیاتر بكرێت".
هالی به‌بیری هێنایه‌وه كه ئیداره‌ی ریاز رێكاری گرتۆته به‌ر به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی جدی وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی ژماره‌یه‌ك (له به‌رپرسانی سعوودی) و هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی سزاكان به پێی یاسای ماگنیستكی ده‌گرینه به‌ر".
هالی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌رپرسیارانی كوشتنی خاشقچی ده‌رفه‌تی به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی ستراتیجی نێوان ئه‌مریكا و سعوودیه ده‌ڕه‌خسێنێت.