Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند کە له دوما دوو جۆر مادده‌ی كیمیایی به‌كارهێنراوه و گوتی: "زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان پێمان ده‌ڵێن، گازی كلۆر و سارین به‌كارهاتووه".
هیزه‌ر ناوێرت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌واڵی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا له‌باره‌ی گه‌یشتنی تیمه‌كانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به دوما، دووره له راستییه‌وه.
هیزه‌ر ناوێرت گوتی: "ده‌زانین كه میدیاكانی ده‌وڵه‌تی سووریا رایانگه‌یاندووه، تیمه‌كان گه‌یشتوونه‌ته دوما، به‌ڵام ئێمه ناتوانین سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه پشتڕاست بكه‌ینه‌وه. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئێمه به متمانه‌پێكراویان ده‌زانین، به ئێمه‌یان رایگه‌یاندووه كه هێشتا تیمه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته دوما".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت به‌زووترین كات و به‌پارێزراوی تیمه‌كان بگه‌نه دوما و گوتی: "به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌مانه‌وێت به‌ڵگه‌كانیش پاكبن. لە ئەگەری دواکەوتنی گه‌یشتنی تیمه‌كان به دوما، كێشه‌ی شێوانی به‌ڵگه‌كان له ئارادایه".
هیزه‌ر ناوێرت هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، مادده‌ی كیمیایی جۆراوجۆر لهدوما به‌كارهێنراوه و گوتی: "زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان پێمان ده‌ڵێن، گازی كلۆر و سارین به‌كارهاتووه".