Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
- نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا ره‌خنه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه گرت كه ساڵی رابردوو به رابەڕایەتی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو و گوتی: "ره‌ققه وێرانكراوه، یه‌ك بیناش به‌پێوه نه‌ماوه. هێشتا هه‌زاران ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكاندان. ته‌رمه‌كان وه‌ك شاخ كه‌ڵه‌كه‌بوون و هێشتا رۆژانه به هۆی مینهكانهوه خه‌ڵكی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
- یاریده‌ده‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كێڵی كیوری روونكردنه‌وه‌كه‌ی رووسیای له‌باره‌ی ره‌ققه‌وه ره‌تكرده‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا ره‌خنه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه گرت كه ساڵی رابردوو به رابەڕایەتی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو و گوتی: "ره‌ققه وێرانكراوه، یه‌ك بیناش به‌پێوه نه‌ماوه. هێشتا هه‌زاران ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكاندان. ته‌رمه‌كان وه‌ك شاخ كه‌ڵه‌كه‌بوون و هێشتا رۆژانه به هۆی مینهكانهوه خه‌ڵكی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
ڤاسیلی نیبێنزیا له گوته‌كانیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی ئاسایش پێشكه‌شی كرد، ره‌خنه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه گرت و رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو هیچ كه‌س نه‌یزانیوه له‌وێ چی روویداوه و له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به فشاری رووسیا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیمێكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆخی مرۆیی ره‌وانه‌ی ره‌ققه كردووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا رایگه‌یاند، ره‌ققه وێرانكراوه و بینایه‌ك به‌پێوه نه‌ماوه و گوتی: "هێشتا هه‌زاران ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكاندان. ته‌رمه‌كان وه‌ك شاخ كه‌ڵه‌كه‌بوون و هێشتا رۆژانه به هۆی مینهكانهوه خه‌ڵكی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. خزمه‌تگوزاریی ئاو و كاره‌با و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان نییه. یه‌ك خوێندنگه و نه‌خۆشخانه ناتوانرێت به‌كاربهێنرێن".
ڤاسیلی نیبێنزیا هێرشه ئاسمانییه‌كانی هه‌ینیی رابردووی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسای له وه‌ڵامی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچکەی دومای وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و زیانانه چاكبكه‌نه‌وه كه گەیاندوتانه".
لە لایەن خۆیەوە یاریده‌ده‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كێڵی كیوری روونكردنه‌وه‌كه‌ی رووسیای له‌باره‌ی ره‌ققه‌وه ره‌تكرده‌وه.
کێڵی كیوری رایگه‌یاند له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ره‌ققه‌دا گه‌ڕه‌ك به‌گه‌ڕه‌ك خه‌ڵكی مەدەنی دوورخراوه‌ته‌وه و گوتی: "هه‌میشه كاروانی هاوكاریی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانن بچنه ره‌ققه و رو‌كبان. ئه‌مریكا ئاماده‌یه پشتگیریی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ره‌ققه بكات. هه‌میشه دواكه‌وتن ده‌بێت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی هەیە به مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانی رژێمی ئه‌سه‌ده به كاروانه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان."
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی ره‌ققه له مین وه‌ڵامی رووسیای دایه‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا بە ژمارە سێ هه‌زار پارچە مادده‌ی ته‌قینه‌وه له‌دوای شه‌ڕه‌وه له‌شاره‌كه‌دا له‌ناوبراون.