Safvan Allahverdi
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مابهپێی یك پۆمپیۆ رایگەیاند كه خۆپیشاندانه‌كان خواستی گه‌لی لوبنان-یان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانییه‌كان كاربكرێت و ئاماژەی بەوەدا کە له لوبنان حكوومه‌تێكی پێ‌داگر ته‌نها به چاكسازی راسته‌قینه و به‌رجه‌سته ده‌توانێت متمانه‌ی وه‌به‌رهێنان بگێڕێته‌وه و قوفڵی هاوكاریه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه.
مایک پۆمپیۆ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی حكوومه‌تی نوێی لوبنان بڵاوكرده‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن دیاب پێكهاتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه سیاسییانه‌ی ده‌نرێن و ئه‌و داخوازیانه‌ی گه‌لی لوبنان هه‌یانه له‌باره‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی "تاقیكردنه‌وه"یه‌كه بۆ حكوومه‌تی نوێ و گوتی:
"خۆپیشاندانه‌كان كه یه‌كگرتوون و دوورن له مه‌زهه‌بگه‌رایی و تا راده‌یه‌كی زۆر ئاشتیخوازانه ماوه‌ی سێ مانگه درێژه‌یان هه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی گه‌لی لوبنانه كه رێبه‌رانی سیاسیی به‌رژه‌وه‌ندی پارت وه‌لانێن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانییه‌كان جووڵه بكه‌ن. له لوبنان حكوومه‌تێكی پێ‌داگر ته‌نها به چاكسازی راسته‌قینه و به‌رجه‌سته ده‌توانێت متمانه‌ی وه‌به‌رهێنان بگێڕێته‌وه و قوفڵی هاوكاریه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ هەروەها داوای له حكوومه‌تی لوبنان و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووە کە گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئه‌و هاووڵاتییانه بكه‌ن كه به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كاندا كردووه.