Muhammet Ali Kemal
21 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر، ئاشكرایكرد له‌سه‌ر خواستی هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات و به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پشتیوانیی به‌رگریی ئاسمانیی، هێزی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی كه‌نداو ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كه له كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه، ئارامكۆ، ئه‌نجامدرا، مارك ئێسپه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد، له پێنتاگۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
ئێسپه‌ر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه گرژییه‌كانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیك زیادیان كردووه و رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دایه كه ئێران به‌رپرسیاره له هێرشه‌كه".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رپرسیارێتیی پارێزگارییكردن له پێوه‌ر و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه و رایگه‌یاند:
"به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له هێرشگه‌لی دیكه و له‌پێناو بوونه هاریكار له پاراستنی ژێرخانه ههستیارهكانیدا، سعوودیه داوای هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی كرد. هاوكات به‌جیا ئیماراتیش داوای هاوكاریی كرد. له‌سه‌ر داوای شانشین (ی سعوودیه) بۆ هاوكاریی، سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ره‌وانه‌كردنی هێزی ئه‌مریكی بۆ ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت هێزی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كیی به‌مه‌به‌ستی به‌رگرییكردن، په‌سه‌ندكرد. هاوكات تاو ده‌ده‌ینه گه‌یاندنی پێداویستیی بۆ هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی توانای به‌رگرییاندا".
مارك ئێسپه‌ر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه مه‌به‌ست له ره‌وانه‌كردنی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بریتییه له پێدانی په‌یامێكی روون له‌باره‌ی هێرشه‌كه به ئێران، ده‌سته‌به‌ركردنی كاركردنی ئازادانه‌ی سه‌رچاوه‌كان و پارێزگارییكردن له شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكان، راشیگه‌یاند: "هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك گوزارشتی لێ‌كرد، ئه‌مریكا به‌دوای پێكدادانه‌وه نییه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌دا سه‌رجه‌م بژارده سه‌ربازییه‌كانمان هه‌ن بۆ هه‌ركاتێك كه پێویست بن".
ئێسپه‌ر هاوكات داوای له ده‌سه‌ڵاتی ئێران كرد ده‌ستبه‌رداری پێكدادان ببێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگای دیپلۆماتیی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا گوزارشته له‌مه یان نا، ئێسپه‌ر رایگه‌یاند: "ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كاندا".
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد ئاشكرایكرد ئه‌و هێزانه‌ی كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێن له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئامانجی به‌رگریین به‌ڵام هیشتا له‌وباره‌یه‌وه ورده‌كارییه‌كان روون نه‌بوونه‌ته‌وه.
جۆزێف ده‌نفۆرد جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه زۆرینه‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه ده‌نێردرێت تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رگریی ئاسمانیی و له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازان رایگه‌یاند: "هێزێكی ئاست مامناوه‌ند ده‌بێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه "ئایا ده‌توانین ژماره‌ی سه‌ربازان به هه‌زاران سه‌رباز ناوبه‌رین؟"، ده‌نفۆرد رایگه‌یاند: "هه‌زاران سه‌رباز نیین".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی له ناوچه‌كه له ئاستی پێویستدان یان نا، جۆزێف ده‌نفۆرد رایگه‌یاند: "یه‌ك سیستم ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا له ئاستی پێویستدا بێت. سیستمێكی به‌رگریی پله به پله پێویسته".
- هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ
رۆژی شه‌ممه كاتژمێر ٠٤:٠٠ به كاتی ناوخۆی سعوودیه، له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كداره‌وه هێرشكرابوویه سه‌ر دوو وێستگه‌ی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی نه‌وتی سعوودیه، ئارامكۆ و له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا ئاگر له وێستگه‌كان كه‌وتبوویه‌وه و به‌ڵام هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی و برینداربوونی هیچ كه‌سی لێنهكهوتبوویهوه. حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له‌رێگه‌ی ١٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كداره‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه كه كرایه سه‌ر وێستگه‌كانی سعوودیه كه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له جیهاندا، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته رۆژانه به بڕی پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كهمببوویهوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ پێیوایه ئێران له پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه و له لێدوانێكدا له كاتی چوونی به‌ره‌و ریازی پایته‌ختی سعوودیه، ئێرانی به برپرسیاری هێرشه‌كان زانیبوو كه جارێكی دیكه وێستگه‌كانی نه‌وتی سعوودیه‌یان كردووه‌ته ئامانج و بۆ یه‌كه‌مجاریش هێرشه‌كه‌ی به "هۆكاری جه‌نگ" ناوبردبوو.
له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، مایك پۆمپیۆ به‌وه تاوانباركردبوو كه هه‌وڵده‌دات سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی په‌لكێشكردنی بۆ نێو جه‌نگێك دژی ئێرا، پهلكێشبكات. لای خۆشییه‌وه تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی جه‌نگه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه جه‌نگ دوایین بژارده ده‌بێت.
دوێنێ پۆمپیۆ له لێدوانه شهڕئامێزهكانی هه‌نگاوێك پاشهكشهیكرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له هه‌وڵدان هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی دژی ئێران پێكبهێنن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه "چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بدۆزنه‌وه".
له یه‌مه‌ن كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه ناسه‌قامگیریی سیاسیی هه‌یه، پێكدادانه‌كان له نێوان حووسییه‌كان له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت كه له‌لایه‌ن ئیمارات و سعوودیه‌وه پشتوانیی ده‌كرێن، له‌لایه‌كی دیكه، درێژه‌ی هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتی ئێران له یه‌مه‌ن پشتیوانیی له حووسییه‌كان ده‌كات.