Hemn Baban
21 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پرسه‌ی خۆی به كه‌سوكاری قوربانییان ده‌گه‌یه‌نێت و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی كه‌ربه‌لای كرد كه له بازگه‌یه‌كی شاره‌كه روویدا و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كو دوێنێ هه‌ینى له بازگه‌یه‌كى شارى كه‌ربه‌لا له ڕێگه‌ى بۆمبێكى چێنراوى ناو ئۆتۆمبیلێكه‌وه ئه‌نجام درا و تیایدا زیاتر له ده هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى گه‌وره به به‌هه‌شتى خۆیان شاد بكات و دڵنه‌وایى و سهربووریى كه‌سوكاریان بداته‌وه، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان