Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Adham Kako
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
ئیدلب - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ده‌ورووبه‌ری كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه ده‌ستپێكراوه گونده‌كانی ئیقدام، شهڵتا و مهرسهوە و به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه له چه‌كدارانی یه‌په‌گه پاككرایه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد گونده‌كانی ئیقدام، شهڵتا و مهرسهوە سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌رانی باكووری عه‌فرین و 687همین به‌رزایی ناحیه‌ی راجۆیان له چه‌كدارانی یه‌په‌گه پاككردووه‌ته‌وه.
سوپای توركیا به هاوكاریی سوپای سووریای ئازاد له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه 72 خاڵی سه‌ر به عه‌فرینی كۆنترۆڵكردووه كه یەک ناحیه، 50 گوندی سه‌ر به پێنج ناحیه، سێ نشینگه‌ی بچووكتر له گوند و 18 به‌رزایی ستراتیجی له‌خۆده‌گرێت.