Ekip
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
کیێڤ – AA
سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی شاری کیێڤ، سێرگی پۆپکۆ بە ئاماژەدان بەوەی کە شەوی رابردوو رووسەکان لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بەچڕی هێرشیان کردووەتە سەر کیێڤ'ی پایتەخت، رایگەیاند: "بەهۆی کەوتنەوەی پارچەیەک لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی گۆلۆسییڤسکیی کەسێک گیانی لەدەست دا و سێی دیکەیش برینداربوون".

سێرگی پۆپکۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سوپای رووسیا سێ جار بەچڕی هێرشی ئاسمانیی بۆسەر کیێڤ ئەنجام داوە و زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی کیێڤدا تێک شکێندراون.

سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی شاری کیێڤ، سێرگی پۆپکۆ ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی هێرشەکاندا، رووسەکان جۆری چەکەکانیان دەگۆڕن و نووسیوویەتی: "سەرەتا مووشەکی بالیستیکی و دواتریش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکار هێنا. بەهۆی کەوتنەوەی پارچەیەک لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکاندا لە دوو نهۆمی کۆتایی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی گۆلۆسییڤسکیی ئاگر کەوتەوە و زیاتر لە ٢٠ کەسی ناو یەکەکە گوازرانەوە شوێنی پارێزراو. لە ئاکامی ئەم هێرشەدا، کەسێک گیانی لەدەست دا و سێی دیکەیش برینداربوون".
