Ahmet Dursun
19 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین تاوتوێی پیشهاتە ناوچەییەکانیان کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە پوتین کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە "حەوتەمین کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵی بە شێوازی ئاستانا" کە لە تاران بە بەشدرایی تورکیا-رووسیا-ئێران بەڕێوەدەچێت سەردانی تارانی کردووە، لەگەڵ سەرکۆمار ئیبراهیم رەئیسی کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەی نێوان رەئیسی و پوتین تاوتوێی تواناکانی فراوانترکردنی هەماهەنگیی لە چەندین بواردا و لە سەرووی هەموویاندا بوارەکانی وزە، گواستنەوە و بازرگانیان کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پێشهاتە ناوچەییەکانیش کراوە.
سەرۆکی رووسیا، کە ئەمرۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە تاران بەشداریی دەکات لە "حەوتەمین کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵی بە شێوازی ئاستانا" کە لە تاران بە میواندارێتی سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و بەشداریکردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت.