İsmail Özdemir,1 23
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
ئیستانبوڵ – AA
گوتەبێژ و جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، هێربێرت رایمۆند ماکماستەر لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەیان بەوە داوە لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندی دوورمەودای ستراتیجی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا کردووەتەوە و تاوتوێی هەستیارییەکانی هەردوو وڵاتیان کردووە، هەروەها لەبارەی پەیوەندییە مێژووییەکانی هەردوو وڵات، تاقیکردنەوەکانی ستراتیجی هاوبەش و پێشهاتەکانی ناوچەکەوە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە.
لەم بارەیەوە بە وردی تاوتوێی ئەو تەوەرانەیان کردووە کە کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و لەبارەی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ پتەوکردنی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی هەر جۆرە رێکخراوێکی تییرۆریستیش دواون.