Barış Seçkin
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
رۆما – AA
سه‌دان كه‌س له ئیتاڵیا ئیدانه‌ی رێوشوێنه‌كانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)یان كرد.
نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س لە ئه‌ندامانی گرووپێكی راستڕه‌وی په‌ڕگیر كه ناویان له خۆیان ناوه "نكۆڵیكاران" له‌ژێر دروشمی "دژبە دیكتاتۆرییه‌تی ته‌ندروستیین" له گۆڕه‌پانی Bocca della Verita له رۆمای پایته‌خت بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گردبوونه‌وه.

له گردبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكی له‌وه كرا كه گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه ته‌نها بووه‌ته هۆی برسێتی و بێكاری، هه‌روه‌ها زوو زوو دروشمی "ئازادی" ده‌گوترایه‌وه و به‌شداربووان ره‌چاوی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌ده‌كرد و ده‌مامكیان نه‌به‌ستبوو.
ژمارەیەک به‌شداربووی گردبوونه‌وه‌كه له لێدوانه‌كانیاندا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه و ئه‌وان ئازادییان ده‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیتاڵیا، نیگه‌رانی خۆیان له‌و گردبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی به‌وه‌ی ره‌چاونه‌كردنی رێوشوێنه‌كان مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتر ده‌كات، تیشیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌ره‌نگاری كۆرۆنا ببنه‌وه، نەوەك نكۆڵی لێ بكه‌ن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیتاڵیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٦٩٥ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراوه و ١٦ تووشبووی دیكه‌یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌مجۆره‌ش تا ئێستا ٢٦٧ هه‌زار و ٣٣٨ كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤاترۆسی كۆرۆنا بوون و ٣٥ هه‌زار و ٥٣٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.