Büşra Selvi Öğütcen
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٢٧ ملیۆن و ٦٩ هه‌زار و ٧٢٦ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه رایگه‌یاند، تا ئێستا ٨٨٣ هه‌زار و ٧٧١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٧ ملیۆن و ٦٩ هه‌زار و ٧٢٦ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ١٩ ملیۆن و ١٧٠ هه‌زار و ٢٩٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و ١٥ هه‌زار و ٦٥٦ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا له‌و وڵاتە، شه‌ش ملیۆن و ٤٣١ هه‌زار و ١٦٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه.