Eşref Musa,Adham Kako,Burak Karacaoğlu
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا بۆ سه‌ر نشینگه‌كانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب به‌رده‌وامه. له‌ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی رژێمدا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی ئه‌ریحا له باشووری ئیدلب، نۆ كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و 27ی دیكه‌ش برینداربوون.
خانه‌ی چاودێریی فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆردومانی شارۆچكه‌ی ئه‌ریحا، شارۆچكه‌ی مۆریك و گونده‌كانی عهمقییه، حه‌واش و زیارهیان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خانه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاش شارۆچكه‌ی كه‌فر زیته و گوندی لاتمینیان بۆردومان كردووه.
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رگریی شارستانیی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی ئه‌ریحا نۆ كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و 27ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌كاتێكدا بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی زیانه گیانییه‌كان له‌ئارادایه.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌ددا، 90 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.