Mahmut Geldi
01 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2025
بەیروت - AA
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی لوبنان NNA بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە دوو مووشەک بینایەکیان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوە کرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو هێرشەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی لە هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان.
ئەدرەعی بانگەشەی ئەوەی کرد لەو هێرشەدا ئەندامێکی حزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج، کە هاوکاری ئەندامانی حەماسی کردووە.