Selen Valente Rasquinho
01 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2025
برۆکسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا دڵخۆشی خۆی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە سووریا دەربڕی و، باسی لەوە کرد کە چاوەڕوانن ئەمە دەورێکی گرنگی بگێڕێت لەو قۆناغەی بۆ سەردەمی قۆناغێکی ڕاگوزەری گشتگیر و ئاشییخواز دەستیپێکردووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ڕاگوزەر دەکەین لە سووریا. ئامادەی دروستکردنی پەیوەندین لەگەڵ حکوومەتی نوێدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە گەورانەی دێنە پێش".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە حکوومەتی نوێ دەبێت ڕێز لە بەڵێنەکانی بۆ گواستنەوەیەکی ئاشتیانە و گشتگیر بگرێت و، یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی لە گەلی سووریا دەکات و، لەم هەلومەرجانەدا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیە پتەوەکانی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە لەو چوارچێوەیەدا ئەو پرۆسەیەی لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی دەستیپێکرد و لە ٢٥ی شوباتدا بەڕێوەچوو، دەورێکی گرنگ دەگێڕێت و، هاتووە: "پێویستە گشت کاراکتەرە دەرەکییەکان بە تەواوی ڕێز لە یەکێتیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگرن. یەکێتیی ئەورووپا ئیدانەی هەر هەوڵێک دەکات بۆ تێکدانی سەقامگیریی و هیواکانی گواستنەوەی سیاسیی ئاشتیانە و گشتگیر".