Hamdi Yıldız
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل خاڵێكی چاودێری حه‌ماس-یان له ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه كرده ئامانج.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بە ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل خاڵێكی چاودێری سه‌ربه لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی حه‌ماس له غه‌ززه بۆردومان كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی غه‌ززه له‌باره‌ی زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی هێرشه‌كه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌رێكی سه‌ربازیی حه‌ماس.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پاساوی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه گوایه پێشتر له كه‌رتی غه‌ززه‌وه به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل.