Muhammet Kurşun
30 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
تاران- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕای تاوانباركردنی ئه‌مریكا به هاویشتنی هه‌نگاوی "گوماناویی و شه‌یتانیی"، رایگه‌یاند: "ئیداره‌ی واشنتۆن به‌رپرسیاره له هه‌ر جۆره سه‌ركێشییه‌كی گریمانه‌كراو له ناوچه‌كه".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، ئارا ئایڤازیان، ئه‌نجامداوه.
زه‌ریف له‌گه‌ڵ ئال سانی-دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پێشهاته ناوچه‌ییه‌كانی تاوتوێكردووه و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه بێ ده‌ستوه‌ردانی بیانییه‌كان ئاسایش و سه‌قامگیرییدا ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، هاوكات ئه‌مریكای به هاویشتنی هه‌نگاوی "گوماناویی و شه‌یتانیی" تاوانباركردووه و رایگه‌یاندووه: "ئیداره‌ی واشنتۆن به‌رپرسیاره له هه‌ر جۆره سه‌ركێشییه‌كی گریمانه‌كراو له ناوچه‌كه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئهرمینییهكهیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كۆتاییهاتنی جه‌نگی قه‌ره‌باخ زه‌مینه‌ی هاریكاریی فره‌لایه‌نه‌ی له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا خۆشكردووه.