Emre Aytekin
30 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سەر به‌كارهێنانی ڤاكیسنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كه كۆمپانیای ده‌رمانی به‌ریتانی-سویدی سه‌ربه زانكۆی ئۆكسفۆرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ Astra/Zenaca به‌رهه‌می هێناوه.
دەستەی پەخشی بەریتانیا "BBC" بڵاویكرده‌وه كه دامه‌زراوه‌ی رێكخستنی به‌رهه‌مه ته‌ندروستییه‌كان و حه‌ب و ده‌رمانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌م ڤاكسینه بۆ به‌كارهێنان متمانه‌پێكراوه.
به‌م جۆره ئه‌م ڤاكسینه به دوای ئه‌و ڤاكسینه‌ی کە له‌لایه‌ن كۆمپانیای بایۆ ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌ڵمانیا BioNTech و كۆمپانیای ده‌رمانی Pfizerی ئه‌مریكاوه به‌رهه‌م هێندرا، وه‌ك دووه‌مین ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركرا.