Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له پارێزگاكانی تاران، هورموزگان، باكووری خۆراسان و ئه‌لبورز ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 84 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به هۆی ژه‌هراویبوونه‌وه رەوانەی نه‌خۆشخانه کراون گه‌یشتووه‌ته 959 كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ئیره‌ج حەریرچی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لە میانی 45 رۆژی رابردوودا له پارێزگاکانی تاران، هورموزگان، باكووری خۆراسان و ئه‌لبورز تێكڕا 84 كه‌س به هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 959 كه‌سیش به هۆی ژه‌هراویبوونه‌وه رەوانەی نه‌خۆشخانه‌كان کراون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئاسریران، ئیره‌ج حەریرچی باسی له‌وه كردووه كه تا ئێستا 305 كه‌س به هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه رەوانەی نه‌خۆشخانه‌كان کراون و گورچیله‌یان شۆردراوه‌ته‌وه و 27 كه‌سیشیان کوێر بوون.