Mustafa Melih Ahıshalı
11 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
ئیستانبوڵ - AA
سوپای ئێران بڵاوی كرده‌وه له‌و رووداوه‌ی دوێنێ له‌میانی مانۆڕێكی ده‌ریاییدا روویدا، ١٩ کەس كوژراوه.
لەمبارەیەوە فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریایی سوپای ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە ''له‌و رووداوه‌ی دوێنێ له میانی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕێکی سه‌ربازییدا روویدا، ١٩ کەس كوژراون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون، کە دۆخی تەندروستیان باشە. لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
میدیای ئێران، بڵاویانكردبوویەوە كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕێکدا له كه‌نداو، به‌هه‌ڵه كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی ئێرانی كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون.