11 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2020
تەرابلوس ــ AA
سوپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند كە لە ئاكامی زنجیرەیەك هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانیان بۆسەر بنكەی وەتییە رۆژئاوای تەرابلوس، ١٠ چەكداری خەلیفە حەفتەر كوژراون.
گوتەبێژی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی "گڕكانی توڕەیی" سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، مستەفا مەجعی لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانیان، زنجیرەیەك هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی وەتییە كە لە رۆژئاوای تەرابلوس لەژێر كۆنترۆڵی میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر دایە.
باسی لەوەشكرد كە لە ئاكامی هێرشەكاندا، ١٠ چەكداری خەلیفە حەفتەر كوژراون.
بەرپرسانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا ئاماژە بەوە دەكەن كە بنكەی وەتییە، مەترسیدارترین بنكەی ئاسمانییە كە میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر لە رۆژئاوای تەرابلوس لە هێرشەكانیان بۆسەر پایتەخت بەكاری دەهێنن.