واشنتۆن
نێوهڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا، ژمارەیەکی زۆری خهڵكی ئیزیدی دانیشتووی واشنتۆن و ناوچەکانی دیکەی ئەمریکا گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم کۆشکی سپی ئەنجام دا و ئیدانەی ھێرشەکانی داعشیان بۆ سەر ئێزیدییەکان کرد.
خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی لافێتەی (ھاوکاری ئیزیدیەکان بکەن، بێ زەحمەت ئیزیدییەکان رزگار بکەن، ئیزیدییەکان لە زوڵمی داعش رزگار بکەن، لە عێراق منداڵەکان دەکوژرێن، ئۆباما لەکوێیه) دروشمیان گوتەوە.
ھەر لە چوارچێوەی ئەو خۆپیشاندانەدا داوا لە ئەمریکا کرا کە بەرگری لە ئیزیدییەکان بکا و بە پەلە ھاوکاری مرۆیی بگەیهنێتە ئەو ئیزیدییانەی کە لە چیای شنگال گیریان خواردووە.