Mücahit Oktay
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
نیویۆرك-AA
دامه‌زرێنه‌ری سپه‌یس ئێكس، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌شتیی ئاسمانیی و مووشه‌ك، له‌رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌باره‌ی ئۆكرایناوه هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ده‌كات.
ئێڵن مه‌سك له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئۆكراینا هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌رۆكی رووسیا كرد و رایگه‌یاند: "بانگێشتی ڤلادیمیر پوتین ده‌كه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆم و خۆی".
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سك هه‌ژماری رووسی تویته‌ری كرملینی تاگ كردووه و رایگه‌یاندووه: "بابه‌تی جێگه‌ی باس بریتییه له ئۆكراینا. ئه‌م شه‌ڕه قبوڵ ده‌كه‌یت؟".
مه‌سك له مانگی شوباتدا كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی ئینته‌رنێتی ستارلینكی بۆشایی ئاسمانی بۆ ئۆكراینا چالاك كردبوو، و چه‌ندین جار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پشتیوانیی بۆ وڵاته‌كه ده‌ربڕیبوو.
به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ره‌تای جه‌نگی رووسیاوه دژی ئۆكراینا، زیاتر له ٢ ملیۆن و ٦٩٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت لانیكه‌م ٥٩٦ كه‌سی سڤیل له ئۆكراینا كوژراون و هه‌زار و ٦٧ی دیكه‌ش برینداربوون.