Dilara Zengin Okay
26 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2022
واشنتۆن - AA
خاوەنی ھەردوو کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، ئێڵن مهسک گەیشتە رێککەوتن بۆ کڕینی کۆمپانیای تویتەر بەبڕی ٤٤ ملیار دۆلار.
لەو راگەیەندراوەی کە لە تویتەرەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر فرۆشتنی ھەر پشکێکی کۆمپانیاکە بە بڕی ٥٤،٢ دۆلار بە مەسک کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دوای کۆتایی ھاتنی رێکارەکانی فرۆشتن تویتەر دەبێـت بە کۆمپانیایەکی تایبەت.
لە راگەیەندراوەکەدا، لێدوانی مەسک بڵاوکراوەتەوە کە گوتوویەتی: "ئازادی رادەربڕین، بەردی بناغەی دیموکراسییەکی کارایە و تویتەر بۆ داھاتووی مرۆڤایەتی ناوەندێکی دیجیتاڵیی شارە بۆ گەنگەشەکردنی پرسە گرنگەکان".
ئێڵن مهسک، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەیەوێت تویتەر لە ھەموو سەردەمێک باشتر بکات و رایگەیاند تویتەر خاوەنی توانای مەزنە و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا و بەکارھێنەرانی دەکات.
مەسک، کە پێشتر سەدا ٩،٢ی پشکەکانی تویتەری کڕیبوو لە پەیامێکیدا لە ١٤ی نیسان پێشکەش کردنی پێشنیارێک لەسەر کڕینی تەواوی تویتەر بە بڕی ٥٤،٢ دۆلار بۆ ھەر پشکێکی راگەیاندبوو.